Kasım İleri
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
واشنتۆن – AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه‌یاسای ده‌سه‌ڵاتدانی به‌رگریی نیشتمانی به گوژمه‌ی ٧٧٨ ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی به‌رگری ساڵی دارایی ٢٠٢٢ په‌سه‌ند كرد.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كه له مانگی ئایار پێشكه‌شی كۆنگرێسی كردبوو به ده‌نگی "به‌ڵێ"ی ٣١٦ ئه‌ندام به‌رامبه‌ر ١١٣ ده‌نگی "نه‌خێر" په‌سه‌ند كرا.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج ئه‌وه بوو له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك شت بۆ پڕۆژه‌یاساكه زیاد كران و نزیكه‌ی ٢٥ ملیار دۆلار زیاد كرا و گوژمه‌ی بودجه‌كه گه‌یه‌ندرایه ٧٧٨ ملیار دۆلار.
له‌نێو پڕۆژه‌یاساكه‌دا له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و مه‌شق و راهێنان و پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كاندا، بڕی ٣٤٥ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و ١٧٧ ملیۆن دۆلاریش بۆ سووریا به رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/پهكهكهیشهوه دیاری كراوه.