مەلبۆرن
دوای دۆزینەوەی دوو پارچەی فڕۆکەیەک کە گومانی پارچە فڕۆکە ونبووەکەی مالیزیای لێ دەکرا، گەڕانی دوو رۆژ لە کەناراوەکانی ئوسترالیا بێھودە دەرچوو.
ھەر لەکاتی ونبوونی فڕۆکەکە ھێزی فریاگوزاریی دەریایی ئوسترالیا لە گەڕاندان. تیمی پێسری کە یەکێکە لە گروپە فریاگوزاره دەریاییەکانی سەربە ھێزی فریاگوزاریی دەریایی ئوسترالیا، دوو پارچەی فڕۆکەیان دۆزییەوە کە گومانی ئەوەیان لا دروستبوو ئەو پارچانە بەشێکی فڕۆکە ونبووەکەی مالیزیا بن. ئەوەبوو ژمارەیەکی دیکە لە پاپۆڕ و مۆتۆڕی دەریایی پلاتێکی گەڕانی پێنج سەعاتییان جێبەجێکرد، بەڵام ھیچ ئەنجامێکیان دهستگیر نەبوو.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.