Mustafa Deveci
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
قودس - AA
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت)، کاتژمێر ١٦:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی قودس، بە مەبەستی متمانەبەخشین بە حکوومەتی ھاوپەیمانیی نێوان پارتەکانی (داھاتوو ھەیە) و (یەمینا) بەڕێوەچوو.
پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە، سەرکردەی پارتی یەمینا نافتالی بینێت، کە ئەگەر حکوومەتە نوێیەکە دەنگی تەواوی بەدستھێنا ئەوە دەبێتە سەرۆکی حکوومەت، یەکەم کەس بوو لە ئەنجوومەنی گشتی گوتاری پێشکەش کرد.
لە کاتی گوتارەکەی نافتالی بینێت، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی نەتانیاھو، ناڕەزایەتییان نیشاندەدا و گوتارەکەیان پێدەبڕی.
ئەو پەرلەمانتارانەی کە ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر بینێت، نیشاندەدا لەلایەن پاسەوانانی کنێسێتەوە دەرکرانە دەرەوە.
- "نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ھەڵەیە"
سەرۆکی پارتی یەمینا نافتالی بینێت، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە حکوومەتی نوێی ئیسرائیلدا، "لاپەڕەیەکی نوێ" لە نێوان ھاووڵاتیانی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستینییەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل هەڵدەدەنەوە.
بینێت، کە باسی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیشی کرد، گوتی، "حکوومەتی نوێ، دەستبەکاردەبێت لە بەرنگاربوونەوەی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران کە گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەمان".
- نەتانیاھو: "دەبێت رێگری لە دەوڵەتی فەڵەستین بکەین"
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاھو، لە میانی گوتارەکەیدا لە ئەنجوومەنی گشتیی کنێسێت، ئاماژەی بەوە کرد کە دووەمین گەورەترین کاری قورس کە رووبەرووی ئیسرائیل دەبێتەوە، "رێگەگرنتنە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی" و گوتی: "ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەم ئاراستەیە دەجوڵێتەوە، دەیەوێت درووستکردنی (یەکە نیشتەجێبوونە نایاساییەکانی کەناری رۆژئاوا) رابگرێت و داوای دووبارە کردنەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی قودس دەکات".