Nazir Aliyev Tayfur
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا دوای پێنج هه‌فته له‌و جه‌نگه‌ی دژبە ئۆكراینا هه‌ڵی گیرساندووه، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له ناوچه‌ی خێرسۆن كه نزیكه له سنووری كریمیا و ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئۆكراینا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، سوپای رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ئیداره‌ی مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی له‌و ناوچانه‌ی باشووری ئۆكراینا دروست بكات كه داگیری كردوون.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای رووسیا ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له ناوچه‌ی خێرسۆن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌ناو "كۆماری میللی خێرسۆن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بهوهدراوە كه ئه‌و كه‌شتییانه‌ی مووشه‌كی كروزی جۆری كالیبریان هه‌ڵگرتووه هێشتا له ده‌ریای رەش دان، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی ژێرخانی سه‌ربازیی، پیشه‌سازیی و لۆجیستیی ئۆكراینا به‌و جۆره مووشه‌كانه به‌رده‌وامه.