Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
له‌ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێک له‌دژی په‌که‌که به پاڵپشتی هه‌لیکۆپته‌ر ئه‌نجام درا.
تیمه‌کانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ئیستانبوڵ به‌هاوکاری پۆلیسه تایبه‌ته‌کان و به پاڵپشتی هه‌لیکۆپته‌ر له ژماره‌یه‌کی زۆری ناوچه‌کانی ئیستانبوڵ و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له سوڵتانگازی، باغجڵار، ئه‌سه‌نیورت و باشاکشهیر ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانە ئه‌نجامدا که‌پێشتر دیاریکرابوون.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ئه‌و گومانلێکراوانه ده‌ستگیرکران که له‌و شوێنانە بوون. تیمه‌کانی پۆلیس گه‌ڕان و پشکنینی پیویست ئه‌نجام درا.
گومانلێکراوه‌کان دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هاسه‌کی پشکنینی ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجامدرا، به‌ره‌و باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی ئیستانبوڵ له شه‌قامی ڤاتان ره‌وانه‌کران.