Hemn Osman
09 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لێپرسراوانی به‌رگری مه‌ده‌نی شارۆچكه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، له‌و هێرشه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، بازار، یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و گرتوخانه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی نوسره‌یان له شارۆچكه‌ی ماعرهت ئه‌لنوعمانی بۆردومان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 47 كه‌س كوژراون و 100 دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
پاش بۆردومانه‌كه، زیانێكی زۆری ماددی به‌رناوچه‌كه گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، هێرشیان كرده سه‌ر بینای دادگای شارۆچكه‌كه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دایه.
دوابه‌دوای هێرشه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌ستیان به‌كار كرد بۆ ده‌رهێنانی كوژراوان و برینداران له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكان.