Mustafa Deveci,Muhammed Ali Kamal
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
قودس- AA
هه‌زاران كه‌س له ئیسرائیل به هۆی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له دژی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه شكستی هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، خۆپیشاندانیان دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان، بینیامین نه‌تانیاهو ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له قودسی خۆرئاوا كۆبوونه‌وه و داوایان له بینیامین نه‌تانیاهو كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه له‌لایه‌ن گرووپێك به‌ناوی "ئاڵا ره‌شه‌كان" سازكرابوو، هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كرد و درووشمیان دژی نه‌تانیاهو گوته‌وه.
هاوكات پۆلیس هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیربكات و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ره‌وڕووی كاردانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بوویه‌وه.