Mohammed Baqi Hussein
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
ئه‌مڕۆ، 12یه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌مێژووی دیموكراسیی ئیسپانیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
34 ملیۆن و 597 هه‌زار و 844 ده‌نگده‌ر له‌ناوخۆی ئیسپانیا و یەک ملیۆن و 920 هه‌زار و 256 ده‌نگده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ده‌توانن به‌شداریی لە هه‌ڵبژاردنه پێشوهختهكهدا بكه‌ن.
سه‌عات 9ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ناوخۆی ئیسپانیا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێ‌کرد و تا سه‌عات 8ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا 210 هه‌زار سندوق دانراوه و 350 په‌رله‌مانتار و 208 سیناتۆر هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دوای ئه‌وه‌ی 20ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌ئه‌نجامدا هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی به‌ته‌نها حكوومه‌ت پێكبهێنێت و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا شكستی هێنا، بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له مێژووی ئیسپانیادا كه نه‌توانرێت حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌چاو شه‌ش مانگی رابردوودا 197 هه‌زار و 245 ده‌نگده‌ر كه تازه 18 ساڵیان پڕكردووته‌وه، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
چوار كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسپانیا پێشبڕكێ ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له: ماریانۆ راجۆی سه‌رۆكی پارتی گه‌ل كه پارتێكی راستڕه‌وه و له‌ئێستادا وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، پابلۆ ئیگڵێسیاس سه‌رۆكی پارتی "ئونیدۆس پۆدێمۆس" كه پارتێكی چه‌پڕه‌وی رادیكاڵه، پێدرۆ سانچێز سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی سۆسیالیست كه پارتێكی چه‌پڕه‌وه، له‌گه‌ڵ ئا‌لبێرت ریڤێرای سه‌رۆكی پارتی لیبراڵی كویدادانۆس.
راگه‌یه‌نراوه كه تێچووی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕی 130 ملیۆن و 600 هه‌زار یۆرۆیه و بڕیاره ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.