Tuğçenur Akgün
27 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2022
نیویۆرک – AA
خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک نۆیەمین "دۆسیەی تویتەر"ی لە رێگای رۆژنامەوانیی ئازاد، مات تەییبی-ەوە ئاشکرا کرد.
مات تەییبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە کە بە هەماهەنگی لەنێوان ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکانی دەوڵەت وەک FBI، وەزارەتی دەرەوە، CIA و پنتاگۆن تویتەر خراوەتە ژێر چاودێری و سانسۆر.
مات تەییبی ئاماژەی بەوە داوە کە FBI لە رێگای تویتەرەوە چاودێری و سانسۆرێکی بەرفراوانی خستووەتە سەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کە دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەتی لەخۆ گرتووە، ئەم چاودێری و سانسۆرکردنە جگە لە هێزی ئەرکداری دەسەڵاتی بیانییەکان (FITF) کە یەکەیەکە گرنگی بە هەڕەشەی هێرشی سایبەر دەدات، هەروەها پۆلیسی خۆجێی، میدیا و دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتیشی گرتووەتەوە.
تەییبی ئاماژەی بەوە دا کە تویتەر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پەیوەندی پتەوی هەبووە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە نووسراوە ناوخۆی تویتەردا دەرکەوتووە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پێشووی تویتەر سیخوڕی پێشووی CIA بووە.
تەییبی ئاماژەی بەوە داوە کە چاودێرییەکانی هاوبەشانی حکوومەت دیدگای تویتەر کە "پەنجەرەی ئازادی"یە داخستووە، دامەزراوە هەواڵگرییەکان ناوی زیاتر لە هەزار بەکارهێنەری تویتەریان بۆ تویتەر ناردووە بە ناوی ئەوەی کە "لایەنگری مادورۆ"، "لایەنگری کوبا" و "لایەنگری رووسیا"ن. لە بەرامبەریشدا تویتەر ئەگەر هەموو جارێکیش نەبووبێت هەندێکجار ئەو جۆرە هەژمارانەی داخستووە.
ئێلۆن ماسک سێ هەفتەیە نووسراوە ناوخۆییەکانی بەڕێوەبەرانی پێشووی تویتەر لە رێگای ژمارەیەک رۆژنامەوانەوە بڵاو دەکاتەوە.