İbrahim Khazen
22 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2024
کوێت ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێت شەڕ لە ناوچەکەدا ڕووبدات، بەڵام بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە و ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئیسرائیل بەھەر شێوەیەک ھێرش بکاتە سەر تاران، ئەوا وەڵامی ئێرانیش بەھەمان شێوە دەبێت.
عەباس عراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە کوێت گوتی: "ھەوڵدەدەین شەڕ لە غەززە و لوبنان بوەستێندرێن و لەوبارەیەوە بەردەوام لەگەڵ سەرجەم وڵاتە پەیوەندیدارەکان، لە پەیوەندیداین".
گوتیشی: "ئێران نایەوێت شەڕ لە ناوچەکەدا ڕووبدات، بەڵام بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران ھۆشداری لە لێکەوتەکانی ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و گوتی: " ئەگەر ئیسرائیل بەھەر شێوەیەک ھێرش بکاتە سەر تاران، ئەوا وەڵامی ئێرانیش بەھەمان شێوە دەبێت".
ڕاشیگەیاند، ئیسرائیل قێزەونترین جۆرەکانی تاوانی ئەنجامداوە کە ھەندێکیان بە تاوانی جەنگ ھەژمار دەکرێن و دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
ئاشکراشی کرد، ئێران بۆ بەرگرییکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، پلانی تایبەتی ھەیەکە لە کاتی گونجاودا، جێبەجێی دەکات.
دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی لە بەحرێنەوە بەسەردانێک گەیشتە کوێت.