Tolga Akbaba
26 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2026
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کازم غەریبئابادی ئاماژهی بهوه كرد کە تێپەڕبوونی سەلامەت به گەرووی هورمزدا بە بڕیارەکانی دەرەوەی هەڵسەنگاندنەکانی ئێران گەرەنتی ناکرێت.
لە پۆستێكیدا له ههژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی، غەریبئابادی باسی له پرسی گەرووی هورمز كرد.
غەریبئابادی ئاماژەی بهوه کرد كه تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا دەبێت لەسەر بنەمای هەماهەنگیی ئێران و بڕگەکانی ماددەی پێنجەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بێت و، گوتی: "تێپەڕبوونی سەلامەت به گەرووی هورمزدا بەو بڕیارانەی بە دەر لە هەڵسەنگاندنەکانی ئێران و لە ڕێگەی ڕێڕەوە هاوتهریبهكانهوه دهدرێن، گەرەنتی ناکرێت".