Mustafa Melih Ahıshalı
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
پارچەکانی ئه‌و فڕۆكه نهفهرههڵگرهی ئێرانی کە دوو رۆژ بەر لە ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كهوتبووەخوارهوه دۆزرایه‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی IRINN بڵاوی کردەوە، گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران، ره‌مه‌زان شه‌ریف رایگه‌یاندووه، پاشماوه‌ی ئه‌و فڕۆكه نهفهرههڵگرهی هێڵی ئاسمانیی ئاسمان كه له تارانه‌وه فڕیبوو و له‌نزیك شاری ئه‌سفه‌هان كهوتبووهخوارهوه، دۆزراوه‌ته‌وه.
رەمەزان شه‌ریف رایگه‌یاندووه كه له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشانكراوه كه ده‌كه‌وێته ده‌ورووبه‌ری گوندی نوكول له به‌رزایی چوار هه‌زار مه‌تر لە چیای دنا و تیمه‌كان بۆ ئه‌و شوێنه ره‌وانه‌كراون.
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی ئاسمان له جۆری ATR-72 كه رۆژی یه‌كشه‌مه له تارانه‌وه بۆ شاری یاسوج باشووری ئێران به‌ڕێكه‌وتبوو، به 60 سه‌رنشین و شه‌ش كارمه‌ندی تیمی فڕۆكهوانییهوه له شارۆچكه‌ی سه‌میرۆم سەر بە پاریزگای ئه‌سفه‌هان ناوەڕاستی ئێران كه‌وته‌خواره‌وه.
كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی ئێران، به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه كار به‌و فڕۆكانه ده‌كه‌ن كه به‌رله ساڵی 1979، یان به بهكارهاتوویی كڕیویانه.
له ماوەی 39 ساڵی رابردوودا، زیاتر له 200 رووداوی فڕۆكه لە ئێران روویداوه و گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.