نیویۆرک
لە کاتێکدا لە ئێستادا کارکردن لە جۆرێکی نوێی ئەو فڕۆکەیەدا تەواو نەبووە بەڵام ھاوکات (ستیڤ ئۆ بریان)ی سەرۆکی کۆمپانیای (مۆخید مارتین) ئاشکرای دەکات لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەتوانن لەو ١٠٠ فرۆکە تازە بەرھەمھێنراوی جۆری (F35) بدرێتە تورکیا، کە پێشتر داوای کڕینی کردبوو.
بریان ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای دەست بە کارکردنمان لەم جۆری فرۆکەیەدا ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ھەیە.
(ستیڤ ئۆ بریان) لە بەشێکی تری وتەکانیدا رایگەیاند، تائێستا ١٠٠ فڕۆکە لەو جۆرە تازەیە تەواو بوون و لە کارگە ھێنراونەتە دەرەوە.
گوتیشی : ٨٥ فرۆکەمان لە ٦ فڕۆکەخانەی جیای ئەمریکا دەفڕن, بڕیارە تا ساڵی ٢٠١٧ دوو لە فڕۆکە F٣٥ەکانمان لەلایەن تورکیاوە بکڕدرێن، کە تائێستا تەنیا لە ئەمریکا و بەریتانیا و ھۆڵەندا بەکارھاتوون.
ھاوکات راشیگەیاند لە ئێستادا لەگەڵ ٨ وڵاتدا ڕێککەوتنیان ھەیە و لە ماوەیەکی کورتدا ئەوانیش دەبنە خاوەنی ئەو جۆرە فرۆکەیە، وڵاتەکانیش بریتین لە ئیسرائیل و نەرویج و ئیتاڵیا و ئوسترالیا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی تر.
لەبارەی نرخی ئەو فڕۆکانەوە ریان ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٦ ساڵدا ٥٥% نرخیان ھەرزانتر بووە، نەوەی پێنجەمی ئەو فرۆکانە بە ھەمان نرخی نەوەی چوارەم دەبێ.
فرۆکەی (F35) ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ئەمریکاوە دیزانەکەی دروست کراوە، دواتر لەساڵی ٢٠٠٢ دا تورکیاش چووتە نێو پرۆژەکە و لە ئێستادا ٩ وڵات لە کڕینی ئەو فرۆکەیەدا شەریکن.
لە ماوەکانی پێشوودا لەسەر ھەڵەیەکی تەکنیکی کە لە فڕۆکەکەدا رووی دابوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکی بۆ ماوەیەک ھەموو فڕینێکی ئەو فرۆکەیەی قەدەغە کرد.