Kasım İleri
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، جەنەڕاڵی خانەنشین لوید ئۆستن کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن وەک وەزیری بەرگریی دەستنیشانی کردبوو، پەسەند کرد.
لە دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی پیران، ٩٣ ئەندام دەنگی بەڵێیان بە ئۆسن دا و دوو ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگی نەخێریان بەکارھێنا.
بەمەش ئۆستن ھەرچەندە کە حەوت ساڵ بەسەر خانەنیشینبوونی سەربازیی تێنەپەڕیوە، بە لێبووردنی کۆنگرێس بووە وەزیری بەرگریی ئەمریکا.
لە ھەمان کاتدا ئۆستن بووە یەکەمین وەزیری بەرگریی رەشپێست لە مێژووی ئەمریکادا.
بەپێی یاساکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی سەربازێک پۆستێکی باڵا وەربگرێت پێویستە حەوت ساڵ بەسەر جیابوونەوەی لە ریزەکانی سەربازیی تێپەڕبووبێت.