Erbil Başay
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
بەرلین - AA
لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوانیان، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەت، پارتەکانی (CDU/CSU) لەناو یەکێتیی مەسیحیدا و پارتی سۆشیال دیموکرات (SPD) گەیشتنە رێککەوتن.
نوێنەری شاندیی دانوستانکاری هەریەک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسیحی و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکل و سەرۆکی پارتی یەکێتی سۆشیال مەسیحی، هۆرست شیهۆفەر و سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات SPD، مارتین شوڵز لە بارەگای سەرەکی CDU کۆبوونەوە.
بە پێی هەوالێکی ئاژانسی ئاڵمان DPA چاوپێککەوتنەکان ٢٤ کاتژمێری خایاندووە و لایەنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
بە پێی میدیاکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە رێککەوتنەکە بە جۆرێکە، وەزارەتەکانی دەرەوە، دارایی و کار دەدرێتە SPD. بەو جۆرەش دوای تێپەڕینی ١٣٦ رۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧دا بەڕێوەچوو، حکوومەتی نوێ لەو وڵاتە پێک دەهێنرێت.