Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
پاریس ــ AA
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بانگەوازی کرد کە گرنگە وڵاتانی ئەورووپا سوپایەکی تایبەت بە خۆیان دوور لە ئەمریکا دابمەزرێنن، ئەویش بە ئامانجی پاراستنی کیشوەرە پیرەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەک ئەگەر ھاتوو رووبەڕووی بوویەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی "Europe 1" کە ئەمڕۆ سێشەممە پەخشکراوە ئیمانوێل ماکرۆن گوتوویەتی "ئێمە توانای پاراستنی ئەوروپییەکانمان نابێت، ئەگەر نەبینە خاوەن سوپایەکی ئەورووپی راستەقینە".
سەرۆکی فەڕەنسا باسی لە ھەڕەشەکانی رووسیا بۆ سەر کیشوەری ئەورووپا کرد و جەختیکردەوە کە گرنگە ئەورووپا تەنھا پشتبەستن بە خۆی و بە سەروەرییەکی گەورەتر بەرگری لە خۆی بکات، بێ ئەوەی پشت بە ئەمریکا ببەستێت.
ئیمانوێل ماکرۆن ھۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی توندڕەوی نەتەوەیی لە ئەورووپا و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر ھەیە چەپڕەوەکان سەرکەوتنێکی گەورە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا کە لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەڕێوەدەچێت بەدەست بھێنن.
سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتی سەرکەوتنی چەپڕەوەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەوا گرنگە شۆڕش بەرپا بکرێت و گوتیشی: "یەکێتی ئەورووپا پڕۆژەیەکی لە پێناو ئاشتی و پێشکەوتن ھەیە کە لە مێژوویی جیھاندا نموونەی نەبووە".
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن وای بۆ دەچێت کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، جیھان زیاتر رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، بڕیارەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وا لەقەڵەمدا کە راستەوخۆ ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەورووپا دروست دەکات.