Sami Anwar Rashad Ahmed,Dlshad Saifaalddin Ahmed
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
نیویۆرک ـ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی زریانی دۆریان کە دوورگەکانی باھامای گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠ کەس.
وەزیری تەندروستی دوورگەکانی باھاما، دوین ساندز لەو بارەیەوە مەترسی خۆی نیشاندا لەوەی ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئەوەیش لەکاتێکدایە کە بەپێی ئامارێکی پێشتر ژمارەی قوربانییەکان حەوت کەس بوون، دواتر بۆ ٢٠ کەس بەرزبوویەوە.
بە ھۆی ئەو زریانەوە، زیانی گەورە بە دوورگەکانی بەھاما کەوتووە.
لە لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی باھاما، ھوبێرت مینیس رایگەیاند کە لەسەدا ٦٠ی ئەو باڵەخانانەی دەکەونە دەورووبەری بەندەری مارش بە شێوەیەکی زۆر زیانیان بەرکەوتووە.
دوێنێ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، مارک لوک رایگەیاند کە ٧٠ ھەزار کەس لە دوورگەکە پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی بەپەلە ھەیە لە خواردن و ئاوی پاکی خواردنەوە.
زریانی دۆریان کە ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە بە گەورەترین زریانی لەو شێوەیە دادەنرێت کە تا ئێستا دوورگەکانی باھامای گرتووەتەوە، ناوچەکەش پێشتر کارەساتێکی گەورەی سروشتی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە.