Islam Doğru
13 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2023
نیویۆرک – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دڵنیایی خۆی راگەیاند لەوەی تورکیا بەردەوامی دەدات بە پشتیوانیکردن لە بوونی سوید بە ئەندام لە ناتۆ و دەتوانن F-16 بە تورکیا بفرۆشن.
جۆ بایدن لە دوای لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا و بەر لەوەی سەر فڕۆکە بکەوێت بۆ ئەوەی بەرەو فینلاند بەڕێ بکەوێت بۆ میدیاکاران دوا.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە داخۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بازنەی نیو جێرسی، بۆب مەنەندێز واز لە دژایەتیکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی جۆری F-16 دەهێنێت بە تورکیا، گوتی: "دڵنیام لەوەی تورکیا بەردەوامی دەدات بە پشتیوانیکردن لە بوونی سوید بە ئەندام لە ناتۆ و دەتوانین F-16 بە تورکیا بفرۆشن".
جۆ بایدن سەرنجی خستە سەر ئەوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆدا زۆر باش بووە و لەبارەی بوونی ئۆکراینا بە ئەندام لە ناتۆ گوتی: "تا وڵاتانی ئەندام بەڵێنەکانیان ببەنە سەر گرنگ نییە (ئۆکراینا) ئەندام بێت لە ناتۆ یان نا".