Büşra Selvi Öğütcen,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له فڕۆكه‌یه‌كدا كه گه‌شتی نێوان سعوودیه و هیندستانی ئه‌نجامده‌دا، منداڵێكی كوڕ له دایكبوو.
میدیای ناوخۆی هیندستان، به‌پشت به‌ستن به روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی Jet Airways بڵاوكراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی هێڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته، له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له شاری دامامی سعوودیه‌وه بۆ شاری كۆچی سه‌ربه ویلایه‌تی كهرالای هیندستان گه‌شتی كردووه منداڵێك پێش واده‌ی خۆی له‌دایكبووه.
كاتێ منداڵه‌كه له دایكبوو فڕۆكه‌كه له به‌رزایی نزیكه‌ی 11 هه‌زار مه‌تر بوو، پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ش فڕۆكه‌كه كه له جۆری Boeing 737 بوو ئاڕاسته‌ی شاری مۆمبای هیندستان كرا.
لای خۆیشیه‌وه هێڵی ئاسمانی ناوبراو وه‌ك دیاریه‌ك بلیتێكی پێشكه‌ش به منداڵه‌كه كرد كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی بێ به‌رامبه‌ر گه‌شت بكات.