Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
تۆكیۆ - AA
به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی، نابی تاژیمای ژاپۆنی له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
به‌رپرسێكی شاری كیكای سه‌ر به كاگۆشیما رایگه‌یاند، تاژیما كه له‌مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه له‌نه‌خۆشخانه كه‌تووه، شه‌وی رابردوو كۆچی دواییكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڤیۆڵێت براونی جامایكی هه‌ر له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، تاژیما نازناوی به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌رزه‌ویی پێبه‌خشرا كه له 4ی ئابی 1900 له‌دایكبووه.
گرووپی لێكۆڵینه‌وه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی به به‌ساڵاچووان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه رایگه‌یاند، له‌دوای كۆچی دوایی تاژیما، چیۆ یۆشیدا نازناوی به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی وه‌رگرتووه كه ژنێكی ژاپۆنی-یه.