مه‌ككه
ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء كه تێیدا سرووش بۆ دوایین پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی محمد دروودی خوای لێ بێت هاتووه، یه‌كێكه له‌و شوێنه پیرۆزانه‌ی به‌ر له هاتنی جه‌ژنی قهوربان حاجییان به چڕی رووی تێ ده‌كه‌ن.
مسوڵمانان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه بناری چیای نوور كه ئه‌شكه‌وتی حیراءی لێ یه و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌عبه به‌دووری 5 كیلۆمه‌تر.
حاجییان به‌شێكیان هێنده زوو گه‌یشتنه چیاكه، نوێژی به‌یانییان له‌وێ به‌جێ هێنا و ده‌رفه‌تی ته‌ماشاكردنی شاری مه‌ككه و كه‌عبه‌ی پیرۆزیشیان ده‌ست كه‌وت.
دواتر سه‌ردانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان كرد كه 20 مه‌تر له خوار لووتكه‌ی چیاكهوهیه.
- كاتێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن
شه‌ریفه ئێلی بویوك: "زۆر خۆشه، خوا بیكاته نسیبی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت".
شههیمه جیجیباش: "هه‌زاران سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ئێمه‌ی گه‌یانده ئێره".
- لووتكه‌ی چیای نوور
ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء كه ده‌كه‌وێته 20 مه‌تر خوار لووتكه‌ی چیای نوور و له‌به‌شی باكوور دایه، ته‌نها جێگەی كه‌سێكی تێدا ده‌بێـته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسلام حه‌زره‌تی محمد د.خ له ته‌مه‌نی 35 ساڵییه‌وه ده‌چووه ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء و بیری له په‌روه‌ردگار ده‌كرده‌وه. هه‌ندێك جار چه‌ند رۆژێك له ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌مایه‌وه و هەتا دواجار سوره‌تی عهلهقی بۆ دابه‌زی و داوای لێ كرا، بخوێنێت.