Gökhan Kurtaran
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
له‌نده‌ن - AA
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی فێستیڤاڵی كاریبی له شاری مانچسته‌ر ناوەڕاستی به‌ریتانیا، كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ی به ده‌ورووبه‌ری خۆیدا كرد و له ئه‌نجامدا، 10 كه‌س برینداربوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێرشه‌كه كاتژمێر 23:30، به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر شه‌قامی كلاریمۆنتی ئه‌نجامدراوه كه ئاهه‌نگه‌كانی فێستیڤاڵی كاریبی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و 10 كه‌سه‌ی له‌و هێرشه‌دا برینداربوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه هیچ كام له برینداره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.