Hasan Esen
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
له‌نده‌ن- AA
وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا، بێن واڵه‌س رایگه‌یاند "حكوومه‌تی له‌نده‌ن فه‌رمانی كردووه کە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێك بگیردرێته‌به‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كهشتییەکانی "HMS Montrose" و "HMS Defender" ده‌چنه گه‌روی هورمز و له‌وێ ده‌وریه‌ی ده‌ریایی ئه‌نجامده‌ده‌ن".
ئه‌ركى كهشتیيهكان یاوه‌ریكردنی ئه‌و كهشتییانهیه دەبێت كه به ئاڵای به‌ریتانیاوه به گه‌رووی هورمزدا گوزەردەکەن.
هه‌رچه‌نده بێن واڵه‌س داوای له لایه‌نه‌كان كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به كارێكی راست ده‌زانێت.
وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا هۆكاری ئه‌م پشتگیرییهشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کە میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران چه‌ندین جار هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق و سوله‌یمانی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌م په‌لامارانه‌دا.
بێن والەس باسی له‌وه‌یشكرد كه ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دژبه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نزیك بۆسه‌ر هاووڵاتییانی به‌رگری له خۆی بكات.
رۆژی هەینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو، و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.