Gökhan Kurtaran
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
له‌نده‌ن - AA
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری لێسته‌ر ناوەڕاستی ئینگیلتەرا، چوار كه‌س کوژران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پۆلیسی لێستهرشایهرهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌كاتی ناوخۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر شه‌قامی هینكڵی له ناوه‌ندی شاری لێسته‌ر كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، روویداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چوار كه‌س کوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له باڵه‌خانه‌كه‌دا كه نهۆمی زه‌مینیی دوكان و نهۆمی دووه‌م و سێیه‌می شوقه‌یه، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی لێستهرشایهردا هاتووه "له‌م قۆناغه‌دا هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه هه‌بێت، بوونی نییه" و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه هێشتا مه‌ترسیی له شوێنی رووداوه‌كه هه‌یه هه‌ربۆیه تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه و پۆلیس له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.