Hasan Esen
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
له‌نده‌ن - AA
به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌رچووه (پێش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی)، پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بۆریس جۆنسن، له هه‌ڵبژاردنه گشتییه پێشوه‌خته‌كه‌ی دوێنێدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 22:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته (01:00 به‌كاتی هه‌ولێر) BBC, Sky News و ITV له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا ئه‌نجامی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، پارتی پارێزگاران به رێبه‌رایه‌تی جۆنسن به به‌ده‌ستهێنانی 388 كورسی په‌رله‌مان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه. به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌كاته 326 كورسی تێپه‌ڕاندووه و دوای دوو ساڵ سه‌رله‌نوێ توانی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.
پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی جێرمی كۆربین، كه گه‌وره‌ترین ركابه‌ری جۆنسن بوو به به‌ده‌ستهێنانی 191 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌و شێوه‌یه‌ش پارتی كرێكاران له‌و 262 كورسیه‌ی له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 2017دا به‌ده‌ستیهێنان 71 كورسی له‌ده‌ستدا و دووچاری یه‌كێك له خراپترین شكسته‌كانی مێژووی بووه‌وه.
له ههلبژاردنهكهدا پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندا 55 كورسی به‌ده‌ستهێنا، دیموكراته لیبراڵه‌كان 13، سهروزهكان یه‌ك و پارته هه‌رێمییه‌كانی دیكه تێكڕا 22 كورسی.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌نجامه گوزارشت له ئه‌نجامی دڵنیاییی و یه‌كلاكه‌ره‌وه ناكات، به‌ڵام به‌گشتی راست ده‌رده‌چێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا ده‌ربچن.
- برێكسیت یه‌كلابوویه‌وه
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، جۆنسن ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به برێكسیت به‌بێ پێویست بوون به پشتیوانی هیچ پارتێكی دیكه ده‌توانێت له ئاڤام كاماراس كه 650 ئه‌ندامه تێبپه‌ڕێنێت و، به‌ریتانیا له 31ی كانوونی دووه‌می 2020 له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه.
جۆنسن باسی له‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌وا یه‌كه‌م كاری ناردنی برێكسیت ده‌بێت بۆ په‌رله‌مان.
له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ساڵی 2017دا پارتی پارێزگاران 317 كورسی به‌ده‌ستهێنا، پارتی كرێكاران 262، پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندا 35 و پارتی دیموكراته لیبراڵه‌كان هه‌شت.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه پارتی كرێكاران نه‌یتوانی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به پشتیوانی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی ئیرله‌ندای باكوور حكوومه‌تی كه‌مینه‌ی پێكهێنا.
به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، تێرێزا مه‌ی وه‌ك ئهنجدامێكی ئه‌و تابلۆیه شكستیهێنا له تێپه‌ڕاندنی رێككه‌وتنی برێكسیت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئاڤام كاماراس.
بۆریس جۆنسن كه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌ی بووه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی برێكسیت چاره بكات و داوای كرد له 12ی كانوونی یه‌كه‌مدا هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.