Ali Cura
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
مينسك - AA
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆی بيلاڕووس، ئۆڵگا چەمۆدانۆڤا، ئاشكرایكرد، ١٧٣ كەسيان لە خۆپيشاندانهكانی دوێنێ كه وەك ناڕەزايەتى لە بەرامبەر هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى كۆمار بەڕێوەچوو، دەستگيركردووە.
ئۆڵگا چەمۆدانۆڤا لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، رۆژى يەكشەممە لەسەرانسەرى وڵات خۆپيشاندانى بێمۆڵەت بەڕێوەچووە و رایگهیاند: "لەو خۆپيشاندانانەدا ١٧٣ كەس دەستگيركراون. دەستگيركردن تا دانیشتنی تایبهت به تاوانه ئیدارییهكان بەردەوام دەبێت".
لاى خۆيەوە وەزيرى ناوخۆى بيلاڕووس يورى كاراێڤ ئاشكرایكرد، لە دەستپێكى خۆپيشاندانەكانەوە ١٣١ كارمەندى پۆليس برينداربوون كە ٢٨ كەسيان هێشتا لە ژێر چارەسەردان لە نەخۆشخانە.
لە دواى سهركهوتنی سەركۆمارى ئێستاى بيلاڕووس، ئالێكساندەر لوكاشينكۆ، لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى كۆمار لە ٨ى ئاب، بە بانگهشهی "فێڵكردن لە هەڵبژاردنەكاندا" خۆپيشاندان دەستيپێكردووە.