Bekir Aydoğan
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
مووسڵ-AA
كۆنسوڵی توركیا له مووسڵ،مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵڵی به‌شداریی له ده‌نگدانی "فۆتۆكانی ساڵ"دا كرد كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ساز ده‌كرێت.
مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵڵی ته‌ماشای ٦٤ فۆتۆی كرد كه له نێو ٨٢٥ هه‌زار فۆتۆ بۆ هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی هه‌واڵ، ژیان و وه‌رزش هه‌ڵبژێردراون.
كوچوكساكاڵڵی له پۆلێنبه‌ندیی هه‌واڵدا بۆ فۆتۆی "هه‌ڵاتن له ئاگر"ی مسته‌فا چیفتچی، له پۆلێنبه‌ندیی ژیاندا بۆ فۆتۆی "ژیانی نێو زبڵدان"ی محه‌مه‌د شاجاهان و له پۆلێنبه‌ندیی وه‌رزشدا بۆ فۆتۆی "پاڵه‌وان مه‌ته گازۆز"ی عه‌لی ئاتماجا ده‌نگی دا.
كۆنسوڵی توركیا له مووسڵ خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی كردن له پێشبڕكێی نه‌ریتی ساڵانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵودا كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌م دامه‌زراوه نایابه‌مان، كه هاوته‌مه‌نی كۆماره‌كه‌مانه، په‌یامنێره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، له‌سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌كه‌مانه‌وه فۆتۆ هه‌ڵده‌بژێرن و پێشكه‌شی ئێمه‌ی ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به بژارده‌كه‌ی له فۆتۆی پۆلێنبهدنیی هه‌واڵ كه "هه‌ڵاتن له ئاگر"ه، مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵڵی باسی له‌وه كرد كه فۆتۆكه ئاگری دارستانه‌كان و ساتی هه‌ڵاتنی فۆتۆگرافهرهكه له ئاگره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و فۆتۆیه‌م هه‌ڵبژارد چونكه هه‌واڵی خۆش و ناخۆش به رای گشتیی ده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌ساته‌كه و میدیاكاره‌كان كه به گیانفیداییهكی مه‌زنه‌وه كارده‌كه‌ن له هه‌مان فۆتۆدا ده‌ركه‌وتوون".
سه‌باره‌ت به ده‌نگدان بۆ فۆتۆی "ژیانی نێو زبڵدان" له پۆلێنبه‌ندیی ژیان، كوچوكساكاڵڵی باسی له‌وه كرد كه فۆتۆكه زۆر كاریگه‌ره و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گوزارشت له نایه‌كسانی دابه‌ش كردنی داهات ده‌كات.

كوچوكساكاڵڵی هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆلێنبه‌ندیی وه‌رزش جوانترینی نێو پۆلێنبهندییهكان بووه و گوتی: "به بڕوای من گرنگترین رووداوی وه‌رزشی بریتییه له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مه‌ته گازۆز له بواری وه‌رزشی تیروكهواندا. ئه‌وه‌ی كه تیروكه‌وان وه‌رزشێكی میللیه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه بۆ یه‌كه‌مجاره برایه‌كی لاومان له‌و بواره‌دا ده‌بێته پاله‌وانی ئۆڵۆمپیاد، شایه‌نی ئه‌وه بوو ههڵیببژێرم".

له كۆتاییدا كۆنسوڵی توركیا له مووسڵ سوپاسی فۆتۆگرفهرهكان و ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد.