ئۆسڵۆ
لە رێورەسمێکدا لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێج خەڵاتی نۆبڵ-ی ئاشتی بەخشرا.
خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵ-ی ئاشتی لەلایەن سەرۆکی کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سرۆبژورن جاگلاند بەخشرایە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی سەر بە نەتەوەیەکگرتەوەکان. بەرێوەبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەحمەد ئوزومجو بەناوی رێکخراوەکەوە خەڵاتی نۆبڵ-ی ئاشتی وەرگرت. رێورەسمەکە لە تەلاری شارەوانیی ئۆسلۆ سازکرا.
لەکۆتایی رێورەسمەکەدا ھەریەک لە پاشا و شاژنی نۆروێج چوونە لای ئوزومجو و پیرۆزباییان لێکرد.