بەرلین
نزیكەی 35 رۆژ ماوە بۆ ماڵئاواییكردن لە ساڵی 2014 و دەستپێكردنی ساڵی 2015 و ھەموو ساڵێك زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی سەری ساڵی نوێی زاینی بهرز رادهگرن.
بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش ھەر لە ئێستاوە دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەو یادە و زۆربەی گۆڕەپان و شەقامە ناودارەكانی ئەو شارە بە گڵۆپی رەنگاوڕەنگ رازاندراونەتەوە بە تایبەت گۆڕەپانی (ئەلێكساندرپلاتیز) و (جێندەرمینماركت). ههروهها چەند ستاندێكی فرۆشتنی شیرینەمەنی قاوە و دیاریش لەو گۆڕەپانانەدە جێگیركراون دەستیان كردووە بە فرۆشتنی شتومەك. ئەو بازاڕانەش بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران و ھاوڵاتیانی ئەو شارە.
نادینە مۆلەر شتومەكی دیاری لە گۆڕەپانی ئەلێكساندهر پلاتیزدا دەفرۆشێت و گوتی: "دڵخۆشم بەوەی كە ستاندێكم لەو گۆرەپانە وەرگرتووە، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران روومان تێدەكەن. بە ھۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران لە ئێستادا بازاڕم باشە. رۆژانە لە نێوان 10ی بەیانی تا وەكو 10 شەو لێرەدا كار دەكەین".
نادینە ئاماژە بە گۆڕانكارییەكانی نوێل دەكات و گوتی: "كاتێك كە منداڵ بووین گوێمان لە چیرۆكی نوێل دەگرت، بەڵام لەگەڵ ھەڵكشانی تەمەنمان ئەو چیرۆكانەمان لە بیرچووەوە. ئێستا بە چاوێكی تر سەیری نوێل دەكەین وەكو ئەوە بێت كە نوێل بریتییە لە كرینی دیاری و شتومەك".
لای خۆشیەوە كریستیان بوچاڵ ئاماژە بەوە دەكات كە ماوەی 15 ساڵە پیشەی فرۆشتنی كەلو پەل لەسەر ستاند دەكات و ئەوەشی لە باوكییەوە فێربووە.
كریستیان گوتی: "زۆر ماندوو بووین تا ئەو ستاندەمان دامەزراند، لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو رۆژە ستاندەكەمان داناوە، كەچی فرۆشتنەكەنمان زۆر باشە".
لە زۆربەی شارەكانی ئەڵمانیا ئەو ستاندانە كراوەتەوە و بڕیار دراوە كە فرۆشتنی كەلوپەلەكان تا 26 ئەم مانگە لهو ستاندانه بەردەوام دەبێت.