Abdullah Shukur
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی لەبارەی ژەھراویکردنی سێرگی سكریپاڵ کە سیخورێکی دوولایەنە بووە بۆ ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و رووسیا، رایگەیاند کە ٢٣ دیبلۆماتکاری رووسی دیپۆرت دەکەن.
لە دوای کۆتایی ھاتنی ئەو مۆڵەتەی بە رووسیا درابوو بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر ئەم پرسە بدات، مەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و تێدا رایگەیاند کە ٢٣ دیپلۆماتکاری رووسی دیپۆرت دەکەن.
راشیگەیاند کە پێویستە ئەو دیپلۆماتکارانە کە دەرکەوتووە سیخوڕن لە ماوەی ھەفتەیەک بەریتانیا جێبھێڵن.
مەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رایگەیاندبوو کە گشت کۆبوونەوەکانی ئاستی باڵا لەگەڵ رووسیا ھەڵدەپەسێرێن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەبارەی ژەھراویکردنی سکریپاڵ بەمەبەستی پێدانی زانیاری بە وڵاتانی ئەندام، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، تێرێزا مەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو کە لە پرسی ژەھراویکردنی سکریپاڵ گشت بەڵگە بەدەستکەوتووەکان ئاماژە بۆ رووسیا دەکەن و بەم ھۆیەوەش دوو رۆژ مۆڵەت بە رووسیا دراوە بۆ ئەوەی روونکردنەوەیەک لەمبارەیەوە پێشکەش بکات.
مه‌ی رایگه‌یاندبوو، دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی له كه‌یسی ژه‌هراویبوونی سكریپاڵ و كچه‌كه‌یدا مادده‌یه‌كی كیمیاویی به‌كارهێنراوه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌رهه‌م هێنرابێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار داده‌نێت و گیراوه‌یه‌كی سه‌ربازییه. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبوو كه مادده‌كه ده‌چێته نێو گرووپی كیمیاویی "نۆڤیچۆك"ه‌وه. ئه‌و ماوه‌یه‌شی كه تێرێزا مه‌ی دابوویه رووسیا دوێنێ شه‌و ته‌واو ببوو، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌كانی رووسیای به قایلكار نه‌زانیبوو.
دادگای رووسیا له ساڵی ٢٠٠٦دا به تاوانی سیخوڕیكردن بۆ به‌ریتانیا سزای ١٣ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر سكریپاڵدا سه‌پاند. دواتر سكریپاڵ له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی دیمیتری مێدڤێدێڤدا به‌ر لێبوردن كه‌وت و له‌نێو ئه‌و چوار سیخوڕه‌دا بوو كه له‌گه‌ڵ ١٠ سیخوڕی رووسیدا كه ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٠دا ده‌ستگیری كردبوون، له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا.
دواتر سكریپاڵ هاته به‌ریتانیا و له ناوچه‌ی ساڵیبهری له باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، ده‌ستی به ژیانێكی ساده كرد. رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له ساڵانی ١٩٩٠ه‌وه سكریپاڵ زانیاریی دزه پێكردووه بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ناسراو به MI6 و ناسنامه‌ی سیخوڕه‌كانی رووسیای له ئه‌ورووپا ئاشكراكردووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سكریپاڵ و كچه‌كه‌ی، یولیا له بانكێكی ناوچه‌ی ساڵیبهری به بێهۆشیی دۆزرابوونه‌وه. له ئێستاشدا له ژێر چاودێریی پزیشكییدان و هه‌رچه‌نده ته‌ندروستییان مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌ڵام دۆخیان جێگیره.