Abdullah Shukur
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
برۆکسڵ - AA
ھەزاران کەس لە شاری برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا خۆپیشاندانیان لە دژی ھاتنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ لووتکەی ناتۆ نیشاندا کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
ھەزاران کەس لەسەر بانگھێشتی ژمارەیەک لە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکان، بەمەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ھاتنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پێش وێستگەی شەمەندەفەری باکووری برۆکسڵ کۆبوونەوە.
لەلایەکی دیکەش گرووپێکی لایەنگری فەڵەستین، پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و، چەندین ھوتافیان لە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دهگوتەوە.
پۆلیسی بەلجیکا بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە رێوشوێنی ئەمنی توندی لە ناوچەکە گرتەبەر.
بڕیارە لوتکەی ناتۆ لە ١١-١٢ی تەمووز لە شاری برۆکسڵ ببەسترێت.