Esat Fırat
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
قودس - AA
ژمارەی بریندارەکانی ھێرشەکانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا، دەرگای شام و گەڕەکی شێخ جەراح لە رۆژھەڵاتی قودس-ی داگیرکراو بۆ ١٧٨ کەس بەرزبووەوە.
مانگی سووری فەڵەستین-ی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکانی ھێرشی ھێزەکانی ئیسرائیل کە دوێنێ ئێوارە لە پێش کاتی بەربانگدا لە چەند شوێنێکی جیاوازی رۆژھەڵاتی قودس-ی داگیرکراوەوە بە فیشەکی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ سەر نوێژخوێنان ئەنجامیاندا، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ١٧٨ فەڵەستینی لە ئاکامی ھێرشەکاندا برینداربوون، ٨٨ کەسیان بۆ نەخۆشخانەکانی قودس گوازراونەتەوە و ئەوانەی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە چارەسەرییان بۆ ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆربەی بریندارەکان بە بەرکەوتنی فیشەکی پلاستیکی بە دەمووچاو، چاو و سنگیان برینداربوونە و بەم ھۆیەوەش مانگی سووری فەڵەستین، بۆ رێگرتن لە قەرەباڵەغی نەخۆشخانەکان، نەخۆشخانەی گەرۆکی داناوە.