خەرتوم
دوای ئەوەی حکومەتی سودان بە بڕیارێک ھاوکاریی سووتەمەنیی لە ھاوڵاتییان بڕی،میللەت ناڕەزایی دەربڕی و لە چەندین شارخۆپیشاندان رێکخرا.
بە پێ زانیارییەکان لە خەرتومی پایتەخت و چەندین ناوچەی دیکەی سودان پۆلیس ھێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران، شەڕ لە نێوان پۆلیس و ھاوڵاتیان روویداوەو ٦٠ کەس کوژراون.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی پۆلیس، بەرپرسیارێتی کوژرانی ئەو کەسانە لە ئەستۆی پۆلیسدا نییە، چونکە بە ھۆی شەڕی نێوان دوکانداران و ئەو تاڵانکەرانە روویداوە کە ویستوویانە سوود وەربگرن لەو تەنگژەیە.
گەواھیدەرانی رووداوە بە پێچەوانەوەی لێدوانەکانی پۆلیس دەڵێن" ھێزەکانی پۆلیس خۆپیشاندەرانیان کوشتووە".
بە ھۆی ئەو نائارامییەوە وەزارەتی پەروەردەی سودان بۆ ماوەی یەک حەفتە پشووی راگەیاند.
وەزارەتی نەوتی سودانیش رایگەیاند" زیاتر لە ٢٠ وێستگەی سوتەمەنی سوتێنراون".
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی خەڵکی مەدەنی ( کەمال عامری) رایگەیاند "لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٦٠ کەس کوژراون،بەڵام بەرپرسانی سودان تا ئێستا ھیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە".