Gamze Türkoğlu Oğuz
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوواین كه‌س له ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ویلایه‌تی چیانگ رای باكووری تایلاند رزگاركران كه سێ منداڵ و راهێنه‌رێك بوون.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ، به رزگاركردنی دوواین منداڵ و راهێنه‌ره‌كانیان له‌و ئه‌شكه‌وته‌ی تیایدا گیریان خواردبوو، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كۆتاییهات كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه درێژه‌ی هه‌بوو.
منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نیان 12،11 و 16 ساڵان بوو له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی 25 ساڵانه، رۆژی 24ی حوزه‌یران، چوونه ئه‌شكه‌وتی سام لوانگ نانگ نۆن و پاش ئه‌وه‌ی ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه به‌ئاو داپۆشرا له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا گیریان خوارد.
دوای نۆ رۆژ له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن گرووپه‌كه دۆزرانه‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه پڕببوو له ئاو خێرا دوای دۆزینه‌وه‌یان نه‌توانرا ده‌ربهێنرێن.