Hemın Othman Mohammed
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵدا، باسی له‌و په‌یوه‌ندییانه كرد كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رووسیا و چیندا دروستی ده‌كات.
تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئۆباما له 20ی كانوونی دووه‌مدا، بۆ ماوه‌یه‌ك درێژه به‌و سزایانه ده‌دات كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه باشه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ره‌وپێشبچن ئه‌وا ره‌نگه سزاكان هه‌ڵبگیرێن.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر باش به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و به‌ڕاستی رووسیا هاوكارمان بێت، بۆچی سزا به‌سه‌ر كه‌سێكدا بسه‌پێنین كه كاری باش ده‌كات؟"
تره‌مپ باسی له سیاسه‌تی "تاكه چین"كرد، كه ئه‌مریكا تایوان وه‌ك پارچه‌یه‌ك له چین ده‌بینێت و، گوتی: "ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ چین دانوستان له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكرێت".
دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشیدا كه ئه‌گه‌ر چین له‌رووی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كات ئه‌وا پابه‌ند نابن به سیاسه‌تی "تاكه چین"ه‌وه.
ئه‌مریكا له ساڵی 1979ه‌وه په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاندووه، له‌و كاته‌وه بۆ یه‌كه‌مجار دۆناڵد تره‌مپ به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تایوان تسای ئینگ-وین قسه‌ی كرد، ئه‌وه‌یش نیگه‌رانی چین-ی بەدوای خۆیدا هێنا.