Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
لەندەن – AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان مای و ترەمپ لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردووکیان لە بارەی ژمارەیەک پرس دواون و مای ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی رێککەوتننامەکە گرنگی تایبەت لە خۆ دەگرێت لە ئاسایشی ناوچەکەدا. بە پێویستیشی زانیووە لە نزیکەوە چاودێری رێککەوتننامەکە بکەن و بە شێوەیەکی گونجاو کاری پێ بکرێت.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە مای و ترەمپ هاوڕا بوون لە وەستانەوە دژی ئەو چالاکییانەی ئێران کە دەبنە هۆی ناسەقامگیربوونی ناوچەکە.
- "كۆریای باكوور"
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رکردە هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كۆریای باكوور دژی ستاندارته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، هه‌روه‌ها هاوبیربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه بۆ دروستكردنی فشارێكی گه‌وره‌ی ئابووریی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و، پێویسته چین رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێرێت تیایدا.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ردوو سه‌رکردە رێكکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و، به‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بگرن كه كرده‌یی تیرۆریستیان تێدایه و، به‌خێرایی ئه‌و بابه‌تانه بسڕنه‌وه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، خواستی ئه‌مریكای بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نوێكرده‌وه له‌باره‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌هێز له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتوودا له قۆناغی جیابوونه‌وه له یه‌كێتیه‌كه.