ئەنقەرە
به‌مه‌به‌ستی چاودێری زیاتری به‌ندكراوان به‌كارهێنانی كه‌له‌پچه‌ی ئهلهكترۆنی زیاتر ده‌كرێت و بڕیاڕیشه له یه‌كی ئابه‌وه ئه‌وسیسته‌مه بۆ 450 به‌ندكراوی تر به‌كار بهێنرێت . به پێی ووته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی توركیا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌دۆڵ سیسته‌می چاودێری له رێگه‌ی كه‌له‌پچه‌ی ئهلهكترۆنیهوه له 25 ی شوباتی 2012 ه‌وه كاری پێده‌كرێت.
له دوای كارا كردنی ئه‌و سیسته‌مه وه كه چاودێری ئه‌له‌كترۆنیه و له شوباتی 2013 ه‌وه كارا كراوه 664 كه‌س كه‌له‌پچه‌ی ئه‌له‌كترۆنیان لهدهستكراوهو وه‌زاره‌تی دادیش كه بڕیاری فراوان كردنی سیستهمهكهیداوه له یه‌كی ئابه‌وه 450 كه‌سی تر له به‌ندكراوان ئه‌و سیسته‌مه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.