Emel Öz Gözellik
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
گواتیمالا سیتی - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی گڕكانی فیۆگۆ له گواتیمالا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ 109 كه‌س.
به‌رپرسانی گواتیمالا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه دوای دۆزینه‌وه‌ی 10 ته‌رمی دیكه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گڕكانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 109 كه‌س.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌و ولاته باسیان له‌وه كرد كه تا ئێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س بێسه‌روشوێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئه‌و ولاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه دروستی كردووه مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ژیانی تیمه‌كانی رزگاركردن، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن راگیراوه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌رپرسانی ناوچه‌كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ستیان به جووڵه‌ی گڕكانه‌كه كردووه، به‌ڵام بڕیاری گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان نه‌داوه.
پێشبینی ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر 1.7 ملیۆن كه‌س.