Tuğba Altun,Büşranur Koca,Sümeyye Dilara Dinçer
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ڕایگەیاند، هەردوو لایەن بگەنە ڕێککەوتنێک و تورکیا و وڵاتانی دیکەش وەک وڵاتانی گەرەنیتیکەری دۆخەکە ڕۆڵ بگێڕن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.
فیدان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەری میدیاکان کۆبوویەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرسووڕمانی خۆی لە دەستپێکی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم نەشاردەوە و ڕاشیگەیاند کە، بە ئاسانی پەڕینەوەی لە غەززەوە بۆ ئیسرائیل و ئۆپەراسیۆنێکی لەو چەشنە، هەموو کەسێکی تووشی سەرسووڕمان کرد.
فیدان وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی ئەوەی کە دەبێ وڵاتانی ناوچەکە گەرەنیتیدەری فەڵەستین بن و بەو شێوەیە دەکرێت ئاشتییەکی پایەدار لە ناوچەکە بێتە دی و گوتی: "بە تورکیاشەوە، وڵاتانی ناوچەکە دەبێ گەرەنیتکەر بن. هەر دوو لایەن دوای ئەوەی گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بنچینەیی، بۆ بەجێهێنانی پابەندییەکانیان وڵاتانی گەرەنتیکەر دەبێ بەرپرسیارێتی هەڵبگرن".
لە وەڵامی پرسیاڕێکدا کە ئایا تورکیا ئامادەیە هێزێکی ئاشتی پارێز ڕەوانەی ناوچەکانی پێکدادان بکات، فیدان ڕایگەیاند، "وردەکاریی ئەم پرسەمان بە تەواوی باس نەکردووە. بەڵکو وەک بیرۆکەیەک بە شێوەیەکی گشتی خستوومانەتە ڕوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخەکەوە، قسەکانی خۆی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی وەبیر هێنایەوە و گوتی: "ئەوە نەخشەڕێگەیەکە و ئەگەر نەخشەڕێگەیەکی دیکەش هەبێت، دەکرێت پێشنیاز بکرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. گرنگ ئەوەیە ئەو قەیرانە بقۆزینەوە و بۆ چارەسەری یەکجاری دوو دەوڵەت و هەنگاوی بۆ بنرێت".
فیدان وێڕای ئاماژەدان بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە، گوتی: "ئەگەر لە ناو فەڵەستینییەکان کەسانێک هەبن کە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان هەڵسوکەوت بکەن، ئەوە ئەو وڵاتانە دەبێ هەڵوێستیان هەبێت".