Rewa Mahmut Hasan
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا عومەر چەلیک لەدوای دەستبەکاربوونییەوە یەکەم سەردانی بۆ ئەورووپا کرد و لەگەڵ چەند بەرپرسێکدا کۆبووەیەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکان چەلیک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بارەگای نوێنەرایەتیی هەمیشەیی تورکیا لەیەکێتیی ئەورووپا رێکخست و باسی لە هەڵگرتنی ڤیزەو رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر لەلایەن تورکیاوە کرد.
چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە ناکرێت چاوەڕێ بکرێت کە گۆڕانکاری لە یاسای رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆردا ئەنجام بدرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕێ دەکات لە بەرامبەر پرسی هەڵگرتنی ڤیزەی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر هاووڵاتیانی تورکیا، یاسای رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر بگۆڕدرێت و هەموار بکرێتەوە.
لەوبارەیەوە چەلیک گوتی: "تورکیا هیچ گۆڕانکارییەک ناکات لەبارەی یاسای رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر، چونکە رووبەڕووی هێرشێکی چەند لایەنەی تیرۆر بووینەتەوە، کەچەند رێکخراوێکی مەترسیداری وەک داعش و پەکەکەن. پێکەوە لەگەڵ رێکخراوی (DHKPC) دا هێرش دەکەنە سەرمان، ئێمە لەکاتێکدا لەژێر هێرشی ئەوانداین، ناکرێت گۆرانکاری لەیاسای رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆردا ئەنجام بدەین".
چەلیک ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانە کرد کە لەهەندێک وڵاتی ئەورووپادا لەبارەی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر کراوە لەدوای هێرشەکانی سەریان. ئەمە لەکاتێکدا تورکیا هیچ کات باجی ئازادی نەداوە لەبەرامبەر پاراستنی ئەمنیدا.