Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
پێنسیلڤانیا- AA
جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵك بانك، مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا، كه له دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا، له ئه‌مریكا، سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ئازادكرا.
مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا كه له گرتووخانه‌ی FCI Schuylkillی ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا ده‌ستبه‌سه‌ربوو، ئازادكرا.
كاربه‌ده‌ستان به په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو كه سه‌ردانی گرتووخانه‌كه‌یان كردبوو، راگه‌یاندووه كه ئاتیلا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئازاد كراوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئاتیلا دوای ئازادكردنی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچبه‌ران به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ توركیا، ده‌كرێت.
ئاتیلا له دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا، به ٣٢ مانگ زیندانیكردن مه‌حكوم كرابوو.