Hussien Elkabany
28 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی مانگی زیلحیجە حاجیانى ماڵی خوا یەکێک لە فەریزە سەرەکیيەکانی حەجیان ئەنجامدا کە ڕەجمکردنی شەیتانە.
کەناڵی فەرمیی سعوودیە "ئەلئیخبارییە" بڵاویکردەوە حاجیانی ماڵی خوا کە ژمارەیان یەک ملیۆن و ٧٠٧ ھەزار و ٣٠١ کەسە لە مینا فەریزەی رەجمیان دەست پێ کردووە.
حاجیانی ماڵی خوا لە نیوەشەوی ڕابردوو بەرەو مینا بەرێکەوتن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی ڕجمكردن.
ئەمڕۆ دوای نوێژی بەیانی، حاجیانی ماڵی خوا بۆ بەجێگەیاندنی فەریزی رەجم بەرەو ناوچەى جەمەرات ڕۆيشتن.
لە ئەمڕۆ تا ١٣ی مانگی زیلحیجە حاجیان لە مینا فەریزەی ڕجم جێبەجێ دەکەن کە لە سەرەتادا ھەریەکەیان بە حەوت بەرد شەیتانی گەورە و دوایی شەیتانی ناوەند و دوایی بچووک ڕەجم دەکەن.