Kosar OSMAN
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
لە ئاکامی بۆردومانی بازاڕێکی شاری حەلەب لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا 7 کەس کوژران و 20یتریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیاریی وەرگیراو فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بازاڕێکی گەڕەکی سوکەرییان بۆردومان کردووە و زیانێکی زۆریان بە بنکەیەکی تەندروستیی ناوچەکە گەیاندووە.
لە بۆردومانەکەدا 7 کەس کوژران کە ژن و منداڵیشیان تێدابووە.هەروەها 20 کەسیتریش بریندار بوون.
شوێنی رووداوەکە بە تەواوی خاپووربووە و گەواهیدەران دەڵێن کە چەند کارمەندێکی بنکە تەندروستییەکە بریندار بوونە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەکیتر.
جێی باسە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی 30ی ئەیلولی 2015 بڕیاری بەشداریکردنی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا دەرکرد. کەچی بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لە زۆربەی ئەو بۆردومانانەی کردووێتییە سەر سووریا، زیان بە سڤیل و ئۆپۆزیسیۆن گەیاندووە.