Bilgin S. Şaşmaz,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
نیویۆرك - AA
ژنه یاریزانی بۆكسینگی پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی بۆكسینگی جیهان ناسراو به WBC، هیزه‌ر هاردی كه له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا ده‌ژی، به ته‌نها كچه‌كه‌ی به‌خێوده‌كات و گرنگیی به پیشه‌كه‌ی ده‌دات، هاوكات به‌ره‌نگاریی نایه‌كسانییه‌كان له نێوان ژن و پیاودا له یاریی بۆكسینگ ده‌بێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، هیزه‌ر هاردی كه نازناوی "Heat"ی هه‌یه له باركلهیز سێنته‌ر له ناوچه‌ی بروكلین، یارییه‌كی له ركابه‌ره‌كه‌ی، ئیران‌دا پاوڵا تۆرێسی برده‌وه و ٢١ه‌مین سه‌ركه‌وتنی له میانی ژیانی وه‌رزشییدا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و له هۆڵی وه‌رزشیی گڵیسن جیم كه راهێنانی تیادا ئه‌نجامده‌دات و وانه‌ی تیادا ده‌ڵێته‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
هیزەر هاردی باسی له‌وه‌كرد له ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵیدا به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سترێس ده‌ستی به بۆكسینگ كردووه و ماوه‌ی شەش ساڵه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ر درێژه‌ی به‌و وه‌رزشه داوه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌دوایین یارییدا به‌ده‌ستیهێناوه، گرنگییه‌كی جیاوازی بۆ ئه‌و هه‌یه.
هیزەر هاردی رایگه‌یاند به‌گشتی له ده‌ره‌وه‌ی نیویۆرك به‌شداری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا ده‌كات و ئه‌زموونێكی جیاوازده‌بێت له باركلهیز سێنته‌ر به‌شداریی رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكات كه دوو كۆڵان لهماڵهكهیهوه دووره و پشتگیریی كه‌سه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كیك بۆكسینگی پڕۆفیشناڵدا پاره‌ی باش به ژنه یاریزانه‌كان نادرێت، له‌به‌رئه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بژێویی ژیانی كچه 13 ساڵانه‌كه‌ی، په‌نای بۆ هونه‌ری شه‌ڕی تێكه‌ڵ (Mixed Martial Arts / MMA) بردووه.
هیزەر هاردی راشیگه‌یاند به‌رده‌وامده‌بێت له خه‌باتكردن دژی نایه‌كسانی له مافی یاریزانی ژن و پیاودا و گوتی: "تا هێزم تیادابێت، كۆڵنادهم له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی بۆكسهره ژنه‌كان".
راهێنه‌ری بۆكسینگی به‌ناوبانگ، هیزەر هاردی، دیڤۆن كۆرماك كه خه‌ڵكی جامایكه ئاماژه‌ی به‌وه دا هاردی وه‌رزشوانێكی "زۆر تایبه‌ته" و تاكو گه‌یشتنه ئامانجه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان.
دیڤۆن كۆرماك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌ی وه‌رزشوانانی ژن له یاری بۆكسینگ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان كه‌مترن و پێویسته ئه‌مه بگۆڕدرێت و په‌خشكردنی دوا یاری هاردی-ش له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌یه.
هیزەر هاردی كه به هه‌ژاری و بێلانه‌یی له كۆڵانه‌كان گه‌وره‌بووه و دووچاری گێچه‌ڵی سێكیس بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌و هاوسه‌رگیریه پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجامی دا جیابووه‌وه له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كچه‌كه‌ی ئاننی واگنه‌ر له یه‌ك كاتدا شه‌ش جۆره كاری جیاوازی كردووه. هیزەر هاردی به مه‌به‌ستی خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له سترێس ده‌ستی به وه‌رزشی بۆكسینگ كرد و له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.