Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
خه‌ڵكی قه‌ته‌ر به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د السانی به ئوتومبێلهكانیاندا، كاردانه‌وه‌یان دژی ئه‌و گه‌مارۆیانه ده‌ربڕی كه دژی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكراوه.
له سه‌رتاسه‌ری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ردا ئه‌و پۆسته‌رانه ده‌بینرێن و چاپخانه‌كانی شاره‌كه به‌چڕی كارده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خواستی خه‌ڵك.
له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كان نووسراوه "هه‌موومان قه‌ته‌رین، هه‌موومان ته‌میمین" و "هه‌موومان قوربانی نیشتمان ده‌بین"..
محه‌مه‌د سدیق ئه‌حمه‌دی كه دووكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێلی هه‌یه، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو گوتی، "له‌به‌ر زۆریی خواست له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كان، چاپخانه‌كان به‌سه‌ختی ده‌توانن بڕی پێویست له پۆسته‌ری میری قه‌ته‌ر و سه‌ركۆماری توركیا ئاماده‌بكه‌ن".