Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
نیویۆرک AA
بەدەیان هەزار کەس لە شارەکانی بۆستن و نیویۆرک دژی بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندانێکیان رێکخست.
دوای ئەوەی کە ترەمپ بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ پێدانی ڤیزەی بە ٧ وڵاتی موسوڵمان‌نشین راگرت بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی ئەو هەنگاوانەی لە فڕۆکەخانەکان بەرامبەر هاووڵاتییانی ئەو ٧ وڵاتە دەگیرێنە بەر، خۆپیشاندانێک رێکخرا.
چەندین رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام لە شاری نیویۆرک و ١٢ دامەزراوە و رێکخراوی تر بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.
سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، بیل دە بلاسیۆ و ژمارەیەک سیناتۆری دیموکرات و کچی هیلاری کلیتنۆن، چێلسی کلینتۆن بەشداربوو تێیدا.
خۆپیشاندەران لەبەردەم ناوەندی بازرگانی جیهانیدا کۆبوونەوە کە ئاسایشی سنووریی و گومرگی ئەمریکای تێدایە و، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەرەو فڕۆکەخانەی جۆرج کەنەدی چوون لەکاتێکدا زۆرێک لە هاووڵاتییە بیانیەکان لەو فڕۆکەخانەیە دەستبەسەر کرابوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی نیویۆرك، بیل دە بلاسیۆ كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندبوو کە له پێناو به‌ها گرنگه‌كانی شاره‌كه‌دا به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی باتری پاركدا ده‌كات، وتارێكی پێشكه‌شی خۆپیشانده‌ران كرد.
بلاسیۆ له گوته‌كانیدا رایگه‌یاند "موسوڵمانان بۆ ئازادی هاتوون بۆ ئه‌مریكا. له‌به‌رئه‌وه هاتوون كه رووناكیی ئازادی هه‌یه لێره. رێگه ناده‌ین دۆناڵد تره‌مپ ئه‌م رووناكییه بكوژێنێته‌وه".
ئه‌ندامی كۆنگرێس له پارتی دیموكرات، نیدیا ڤێلاسكوێز-یش كه ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كه بوو له گوته‌یه‌كدا گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له شه‌قام و له دادگا".
سیناتۆری دیموكراتی شاری نیویۆرك، چه‌ك شومه‌ر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ پڕۆتێستۆكردنی بڕیاره شوومه‌كانی تره‌مپ كۆبوونه‌ته‌وه. شومه‌ر له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی تره‌مپه‌وه گوتی: "بڕیاره‌كان خراپن بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ئه‌مریكا، خراپن بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و دژی هه‌موو شتێكن له‌م وڵاته".
- له بۆستن ده‌یان هه‌زار كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
له مه‌یدانی كۆپلی شاری بۆستن، ده‌یان هه‌زار ئه‌مریكی بڕیاره سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی تره‌مپ-یان پڕۆتێستۆ كرد.
خۆپیشاندانه‌كه بهڕابەرایەتی لقی CAIRی ویلایه‌تی ماساچووسیتس به‌ڕێوه‌چوو و سیناتۆره‌كانی دیموكراته‌كان بۆ ماساشوسێت ئه‌لیزابێس وارێن و ئێد ماركی به‌شدارییان تێدا كرد.
بڕیاره‌كانی تره‌مپ له‌دژی په‌نابه‌ران له داڵاس، ئه‌تڵانتا، سان فرانسیسكۆ، سیاتل، شیكاگۆ، لۆس ئانجلس و واشنتۆنی پایته‌ختیش پڕۆتێستۆ كرا.
- هێڵی هاوكاریی به‌په‌له بۆ زیانلێكهوتووان له نیویۆرك
له‌م نێوه‌نده‌دا پارێزگاری نیویۆرك، ئه‌ندریو كومۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشتگیریی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و هێڵێكی هاوكاریی یاسایی بۆ ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه كه‌سوكاریان له فڕۆكه‌خانه رێگرییان لێده‌كرێت بچنه ناو ئه‌مریكا.
كومۆ له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا گوتی: "ئازادی به‌فشار به‌ده‌ستنه‌هاتووه و ناتوانن به‌پێشێلكردنی مافی تاكه‌كان دیموكراسی بپارێزن."