Yusuf Özcan
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
پاریس - AA
بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپا وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی بناسێندرێت، داوا له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێت "حزبوڵڵا لوبنان به رێكخراوی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن".
له په‌یامێكی كراوه‌دا كه له رۆژنامه‌ی Le Figaro بڵاو كراوه‌ته‌وه و ناوی ٢٧ كه‌سی تیادایه كه پێك هاتوون له هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا، ئانیی گێنێڤارد و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، مانوێل ڤاڵوس و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه، بێرنیاس دوبۆیس و رێكخه‌ری گشتیی رێكخراوی پزیشكانی بێسنوو، میشێل بروگیهر و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر داوا له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێت "حزبوڵڵا لوبنان به رێكخراوی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن".
له په‌یامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وە كه ئه‌گه‌ر "حزبوڵڵا به رێكخراوی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م نه‌درێت"، ئه‌وا لوبنان خاوه‌ن سه‌روه‌ری نابێت.
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تا دێت هێزی زیانبه‌خشی حزبوڵڵا له لوبنان زیاد ده‌كات و ئه‌و رێكخراوه سیاسییه یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له داڕووخانی سیسته‌می ئابووری لوبنان.
له په‌یامه‌كه‌دا هەروەها نیگه‌رانی ده‌ربڕدراوه له‌وه‌ی كه هێشتا حزبوڵڵا خاوه‌ن توانای سه‌ربازییه و به پێویست زاندراوه چه‌كی لێ دابماڵدرێت.