Sinan Doğan
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
بۆگۆتا - AA
لە ئیکوادۆر، بەهۆی ئەو پیسبوونەی دزەکردنی نەوت دروستی کردووە، رووباری ئامازۆن لەژێر مەترسیدایە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی ئیکوادۆردا بڵاوکراوەتەوە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی پارچەی تاشە بەردێکی گەورە بۆسەر بۆری نەوت، بۆریەکە شکاوە و نەوت دزەی کردووە و بڵاوبووەتەوە و لە رووباری دارستانی ئامازۆندا نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی گرتووەتەوە.
جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی نەتەوە رەسەنەکانی ئامازۆنی ئیکوادۆر، لۆلا پیاگواجی لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە بەهۆی ئەو پیسبوونەی لە ئاکامی دزەکردنی نەوتەوە دروست بووە تەندروستی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە لەژێر مەترسیدایە و داوای لە بەرپرسان کرد بەخێرایی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
لۆلا پیاگواجی هۆشداری دا لە روودانی کارەساتی ژینگەیی و رایگەیاند ''دەوڵەتی ئیکوادۆر دەبێت سەرنج بداتە داواکارییەکان، ئەگەر کاری پێویست نەکات، بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ خاوێنکردنەوەی رووبارەکە، رووبارەکە تاکە سەرچاوەی خەڵکی رەسەنە''.