Ahmed al-Masri,Hamdi Yıldız,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل الجوبهیر رایگه‌یاند، حكوومه‌تی ریاز نایه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران راستەوخۆ بكه‌وێته پێكدادان، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت گه‌مارۆ بخاته سه‌ر ئێران.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNBC ی ئه‌مریكی، جوبه‌یر روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشهاته گه‌رمه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانه‌وه دا.
جوبه‌یر له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ریاز كرا گوتی، "مووشه‌كه‌كه وه‌كو ئه‌و مووشه‌كه بوو كه 22ی تهمووز ئاراسته‌ی ویلایه‌تی یه‌نبوع كرا و دروستكراوی ئێران بوو".
جوبه‌یر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه مووشه‌كه‌كه له ئێرانه‌وه به نهێنی براوه‌ته یه‌مه‌ن و له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانی ئێران و پسپۆڕی سه‌ربازییه‌وه جێگیركراوه و گوتی، "ئه‌و پسپۆڕانه هیرشهكهیان دژی سعوودیه رێكخستووه و به‌ڕێوه‌یان بردووه و مه‌شقیان به‌وانه كردووه كه مووشه‌كه‌كه‌یان به‌كارهێناوه".
جوبه‌یر رایگه‌یاند هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ سعوودیه هۆكاری جه‌نگێكه و جه‌ختی كرده‌وه، ناخوازن بكه‌ونه پێكدادانێكی راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ ئێران.
ناوبراو راشیگه‌یاند، پڕۆگرامی مووشه‌كی بالیستیكی و هاوكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌واتای پێشێلكردنی بریاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دێت.
جوبەیر گوتی: "دەمانەوێ بەهۆی پاڵپشتیکردنی تیرۆر و پێشێلکردنی بریارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆ بەسەر ئێران‌دا بسەپێندرێ"، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کرد بۆ ئەم مەبەستە بکەونە خۆ.
لەبارەی پێشهاتەکانی لوبنانیشەوە جوبەیر گوتی: "کارەکانی حزبوڵڵای تیرۆریست بە پشتیوانی ئێران لە لوبنان جێگای داخە. ناکرێ گرووپی چەکداری لە دەرەوەی حکوومەت هەبێ. دەبوو چەکەکانیان رادەست کردبووایەوە. بەڵام هێشتا بەردەوامن لە پاراستنی هێزی چەکداری خۆیان. حزبوڵڵا دەستی بەسەر سیستەمی لوبناندا گرتووە. ئێران بە بەکارهێنانی رێکخراوە چەکدارەکانی وەک حزبوڵڵا لە سووریا و حەماس و حوسییەکان دەیەوێ هەژموونی خۆی بەسەر ئەو وڵاتانەدا زاڵ بکات".
جوبەیر ئاماژەی بەوە دا کە حزبوڵڵا بووەتە رێگر لەبەردەم هەموو ئەو کارانەی سەعد حەریری دەیویست ئەنجامیان بدا، گوتی: "ئێمە حزبوڵڵا لە ریزی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پۆلین دەکەین. پێویستە هەموو جیهان ئەمە بزانێ و رێگە لە کارەکانی بگرێ. لە هەرکوێیەک بن پێویستە لە دژی بوەستنەوە".
جوبەیر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە رێگە بەوە نادەن لوبنان ببێتە سەرچاوەی کێشە بۆ سعوودیە، گوتی: "خەڵکی لوبنان لەو پێشهاتانە بەرپرسیار نین. حزبوڵڵا خۆی سەپاندووە بەسەر خەڵکدا. پێویستە رێگاچارەیەک بۆ ئەمە بدۆزینەوە".