Ahmet Furkan Mercan
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
تۆكیۆ – AA
دوای هۆشداریدان له باران بارینی به‌خوڕ نزیكه‌ی ٣٣٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگاكانی باشووری رۆژئاوای ژاپۆن گوازرانه‌وه ناوچه‌ی ئارام.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن JMA، هۆشداری دا له باران بارینی به‌خوڕ، روودانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له‌و پارێزگایانەی ده‌كه‌ونه كه‌ناری ده‌ریای ژاپۆن له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
هۆشداری درا له رۆچوونی زه‌وی له هێرۆشیما، ئۆكایاما، هایۆگۆ، شیمانه و تۆتتۆری و به‌رده‌وامبوونی باران بارینی به‌خوڕ تا به‌یانیی رۆژی هه‌ینی.
دوای هۆشدارییه‌كه، ٣١٠ هه‌زار كه‌س له شیمانه و ١٩ هه‌زار كه‌سیش له تۆتتۆری گوازرانه‌وه ناوچه‌ی ئارام.
رووباری لو له ناوچه‌ی ماتسوه له شیمانه زۆری نه‌ماوه سه‌رڕێژ بێت، دوای بارانبارینی به‌خوڕ له ناوچه‌ی ئیزومۆ، رۆچوونی زه‌وی رووی دا و زیانی لێ كه‌وته‌وه.
دوای ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی کە سێی تهمووز پارێزگای شیزوۆكای گرته‌وه، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ٢٧ كه‌سی بێسه‌روشوێن.